کوژرانی سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر ڕادەگەێندرێت

Dîroka Belavkirin :
کوژرانی سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد    ...   کوژرانی سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر ڕادەگەێندرێت

لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، بەیانی هەینی سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر كە نازناوەكەی " الدەلاج " بووە، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە. ئەو سەركردەیەی سەدر تۆمەتبار بووە بە كوشتنی بەرپرسێكی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ساڵی 2019.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار، عێراقی ڕایگەیاندووە، سەرکردەیەکی دیاری ڕەوتی سەدر لایەن ژمارەیەك چەکداری نەناسراوەوە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، "چەکدارە نەناسراوەکان تەقەیان لە سەرکردەیەکی دیاری ڕەوتی سەدر کردوە، کە نازناوی " الدەلاج "ی لێندراوە، لە گەڕەکی ئەلمۆعەلیمین لە سەنتەری شاری عەمارە پایتەختی پارێزگاکە و کوشتوویانە".

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، "كوژراوەكە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە هۆی چەند تۆمەتێكەوە داواکراو بوە، دیارترینیان تۆمەتبارکردنیەتی لە دۆسیەی کوشتنی ویسام الولایا، سەرکردەی عەسائیب ئەهلی حەق، ساڵانێک لەمەوبەر".

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی هەینی 25ی (تشرینی یەکەم/12)ی 2019 کوژرانی بەڕێوبەری نووسینگەکەی لە پارێزگای میسان و براکەی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگاکەیان و ووتی، "ویسام الولایا" و براکەی بەناوی "ئیسام" لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگای بزووتنەوەکە لەو پارێزگایە کوژراون.