پەیامی کورد ... کیم جوونگ ئوون پەیامی سەری ساڵ بۆ ڤلادێمیر پووتین نارد
🔸 بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی KCNA، کیم جوونگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور پەیامی سەری ساڵی بۆ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ناردووە و پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکووری بە هاوپەیمانییەکی "نەدۆڕاو و بەهێز" ستایشی کردووە.
🔸 کیم "گەرمترین و دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی و هیوای باش"ی ئاراستەی پووتین و "گەلی برای ڕووسیا" کرد بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٦.
🔸 ساڵی ٢٠٢٥ی بە "ساڵێکی بەڕاستی مانادار" لە "ڕووداوەکانی ئەبەدی" ناوبرد و ئاماژەی بە "پشتیوانی یەکتری تەواو و هاندانی خۆنەویستانە" کرد.
🔸 کیم ووتی پەیوەندییەکان بوونەتە "دڵسۆزترین هاوپەیمانی هاوبەش کردنی خوێن و ژیان و مردن لە یەک خەندەق دا."
🔸 جەختیشی کردەوە: “هیچ کەس ناتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی هەردوو ووڵات و یەکڕیزییان بشکێنێت”.
🔸 کیم بە "ئازیزترین هاوڕێی" قسەی لەگەڵ پووتین کرد و وتی "شانازی بێ سنوور"ی بە مێژووی هاوبەشیان هەیە.
🔸 ناوبراو ڕایگەیاند کە “دادپەروەری و ڕاستی، سەرکەوتن و شکۆمەندی هەمیشە لەگەڵ ئێوە و ڕووسیاکەتان دەبێت”، ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا “هەمیشە لەگەڵ گەلی برای ڕووسیادا دەوەستێت”.