گراهام : هیچ پیتاندنێک بۆ ڕژێمی تیرۆریستی ئێران قبووڵ نییە؛ کاتی گۆڕینی ڕژێم هاتووە

گراهام : هیچ پیتاندنێک بۆ ڕژێمی تیرۆریستی ئێران قبووڵ نییە؛ کاتی گۆڕینی ڕژێم هاتووە
گراهام : هیچ پیتاندنێک بۆ ڕژێمی تیرۆریستی ئێران قبووڵ نییە؛ کاتی گۆڕینی ڕژێم هاتووە

سێناتۆر لیندسی گراهام، کەسایەتی دیاری حیزبی کۆماریخوازی ئەمریکا لە لێدوانێك دا هەرچەشنە پیتاندنی یۆرانیۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە کاتی گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران دا هاتووە. 

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە میدیایی یەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێککەوتنەکان بۆ ڕێگەدان بە پیتاندنی سنووردار بۆ ئێران لەبەرچاو دەگیرێن، ئەمەش شتێکە کە گراهام بەتەواوی بە قبووڵ نەکراوی دەزانێت.

گراهام کە مێژوویەکی دوور و درێژی لە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هەیە، ڕێژیمی دەسەڵاتدار لە ئێرانی بە "نازی مەزهەبی" وەسف کرد و بە گەورەترین پشتیوانی دەوڵەتی تیرۆریزمی جیهانی ناوی برد. 

ناوبراو بە ئاماژە بە مێژووی خوێناوی ڕژیم ووتی : ئەم ڕژیمە دەستی بە خوێنی ئەمریکییەکان سوورە و زیاتر لە ٣٠ هەزار هاووڵاتی خۆشی تەنیا بە هۆی داوای کۆتایی هێنان بە سەرکوتەوە کوشتووە. 

ئەو سیناتۆرە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ هەوڵێک بۆ "پاراستنی ئابڕووی"ی ڕێژیم بدرێت و هیوای خواست کە خەڵکی ئێران خۆیان ئەو گۆڕانکارییە بهێنن. 

"ناوبراو هەروەها ووتی پێم خۆشە ببینم خەڵكی ئێران ئەم ڕژێمە دەگۆڕن - زۆر دەمێكە كاتی ئەوە هاتووە. هیوادارم یارمەتی لە ڕێگادا بێت."
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە