گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە لادێی حەلەب دۆزرایەوە

Dîroka Belavkirin :
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە لادێی حەلەب دۆزرایەوە
پەیامی کورد- حەلەب... گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە لادێی حەلەب دۆزرایەوە

 

ڕۆژی چوارشەممە گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاشماوەی چەند کەسێکی تێدابوو کە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەددا کوژراون، لە لادێکانی ڕۆژئاوای ئەلسەفیرە، لە لادێکانی حەلەب دۆزرایەوە.

میدیای دەوڵەتی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناوچەکەیان گەمارۆداوە و چاوەڕێی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە گۆڕەکە و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانن.

هەفتەیەک پێشتر بەرگری شارستانی سوریا لەڕێگەی تیمە تایبەتمەندەکانییەوە دەستیکرد بە کارکردن بۆ ناسینەوەی تەرمەکانی ناو گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە لە ناوچەی کەرم ئەلزەیتون لە حومس دۆزرایەوە.