گەیشتنی ٢٤ بارهەڵگر هاوکاری بۆ کۆبانێ

Dîroka Belavkirin :
گەیشتنی ٢٤ بارهەڵگر هاوکاری بۆ کۆبانێ
پەیامی کورد- کۆبانێ... گەیشتنی ٢٤ بارهەڵگر هاوکاری بۆ کۆبانێ

دکتۆر محەمەد عارف، ڕێکخەری ڕێکخراوی "بەهار" لە کۆبانێ، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: "ئەو کاروانەی گەیشتووەتە شاری کۆبانێ، کاروانێکە لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و ژمارەیان ٢٤ ئۆتۆمبێلە، کە ئۆتۆمبێلی ڕێکخراوە بەشداربووەکانی دیکەشی تێدایە."

ڕێکخەرەکە ڕوونی کردەوە کە ڕێکخراوی "بەهار" یەکەم لایەن بووە کە ئەم دەسپێشخەرییەی ئەنجامداوە، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە کە لەناو خاکی شاری کۆبانێدا کار دەکەن.

وتیشی کە کاروانەکە ماددەی مەزۆت (دیزڵ)، سەبەتەی خۆراک، ئیسفەنج، بەتانی و پێداویستییە فریاگوزارییەکان و مەعیشەتییەکانی دیکەی هەڵگرتبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی ئەم هاوکارییانە کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆییە بۆ هاتنە ناوەوەی کاروانەکانی دیکە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوە مرۆییەی کە ئەمڕۆ کرایەوە، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان.

ئەوەشی خستە ڕوو، پێشبینی ناکات بتوانن پێداویستیی هەموو گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ و خودی شارەکە دابین بکەن، چونکە کۆبوونەوەی گەورەی ئاوارەکان هەیە، بەڵام هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەکانی ناو شارەکە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا هەیە.