پەیامی کورد ... یاریدەدەری سەرۆکایەتی ڕووسیا : هەماهەنگ کردنی ناوەڕۆکی بڕگەکانی بەڵگەنامەی داهاتووی یەکلایی کردنەوەی ئۆکراین لە لایەن ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئەمریکا
▫️ یووری ئۆشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا و ئەمریکا بڕگە سەختەکان هەماهەنگ دەکەن کە شێوە و چارەنووسی بەڵگەنامەی نیشتەجێ بوونی ئۆکراین لە داهاتوودا دیاری دەکات و هەندێک بابەتیش پێویست دەکات ئەمریکا “گۆڕانکاری بنەڕەتی” لە بەڵگەنامەکان دا بکات.
▫️ ئۆشاکۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە:
"ئێمە خەریکی کاری ئەو بڕگە سەختانەین کە دەبێ بە جۆرێک شێوە و چارەنووسی بەڵگەنامەی داهاتوو دیاری بکەن."
▫️ لەهەمان کات دا ئاماژەی بەوەدا کە دەقی وورد و هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایانی یاسایی هێشتا لە پێشە.
▫️ ئۆشاکۆڤ ووتی ؛
ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەندێک پرس پێویستی بە ئەمریکا دەبێت کە گۆڕانکاری جددی، بە واتایەکی دیکەی بنەڕەتی، لە بەڵگەنامەکانی دا بکات، کە بەردەوام ئامادەکارییان بۆ دەکرێت.”
▫️جەختی لەوەش کردەوە کە پڕۆسەی دانووستان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست نییە، بەڵکوو بەدیهێنانی "رێککەوتنی درێژخایەن"ە.