پەیامی کورد ... یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند هیچ دانووستانێکی دیاریکراو سەبارەت بە پلانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا نییە
🔸 یووری ئوشاکۆڤ ووتی لووتکەی ڕووسیا و عەرەبی لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت، پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی سەبارەت بە لووتکەکە دەستی پێکردووە؛ دواتر بەروارەکە دیاری دەکرێت.
🔸 وادەی سەردانەکەی پووتین بۆ هێندووستان لە مێژە ڕێککەوتن کراوە؛ چاوەڕێی سیگناڵی هێندووستانین بۆ ڕاگەیاندنی بەروارەکە. زۆرێک لە بڕگەکانی پلانی ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراین پێدەچێت قبووڵ کراو بن.
🔸 ڕووسیا ئاماژەیەکی لە ئەمریکاوە پێ گەیشتووە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو و گفتوگۆ لەسەر پلانی ئاشتی ئۆکراین، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی نەکراوە
🔸 ئێمە ڕاپۆرتمان بینیوە سەبارەت بە "پلانی ئەورووپی" بۆ ئۆکراین، بەڵام ئەم پلانە بێ بنیاتنەرە و بە گونجاوی نازانین
🔸 گریمانە جۆراوجۆرەکان لەسەر پلانی ئەمریکا هەیە، بەڵام ئێمە بیر لەو وەشانە دەکەینەوە کە لە ڕێگەی کەناڵە پەیوەندیدارەکانەوە دەگوازرێتەوە
🔸 لە کۆبوونەوەی فراوان کراوی سەرۆکی ڕێکخراوی CSTO، پووتین لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنی ڕێکخراوەکەدا، بوارەکانی ئەولەویەتی ڕووسیا دەخاتە ڕوو
🔸 سەرۆکی ووڵاتانی CSTO لە لووتکەی داهاتوودا باس لە جێبەجێکردنی ستراتیژی ئاسایشی بەکۆمەڵ دەکەن
🔸 پووتین و سەرۆکی قرغیزستان لە ٢٦ی ئەم مانگە کۆدەبنەوە و گفتوگۆی هاوکاری نێوان هەردوو ووڵات لە بوارەکانی بازرگانی و ووزە دەکەن