واشینتۆن پەیامێکی ڕاستەوخۆ و تووندی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات سەبارەت بە نووری مالکی

واشینتۆن پەیامێکی ڕاستەوخۆ و تووندی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات سەبارەت بە نووری مالکی
پەیامی کورد   ...  واشینتۆن پەیامێکی ڕاستەوخۆ و تووندی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات سەبارەت بە نووری مالکی

ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە واشینتۆن پەیامێکی ڕاستەوخۆ و تووندی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی نووری مالکی بۆ دەسەڵات.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەمریکا گەڕانەوەی مالکی بە گەڕانەوە بۆ "خاڵی سفر" و تێکچوونی هاوبەشی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشینتۆن دەبینێت، چوونکە ئیدارەی ئەمریکا مێژووی حوکمڕانی ئەو (٢٠٠٦ - ٢٠١٤) بە هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و سەرهەڵدانی داعش دادەنێت.
مەترسییە دارایی و ئەمنییەکان لە ئەگەری هەڵبژاردنی مالکی یان کەسایەتییەکی نزیک لە ئێران بریتین لە:
• سزای دارایی تووند: ڕووبەڕووبوونەوەی عێراق لەگەڵ کۆتوبەندکردنی دەستڕگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی.
• سزای بانکی : سەپاندنی سزای تووند بەسەر ئەو بانکە عێراقییانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن.
• کەم کردنەوەی پاڵپشتی سەربازی : لاوازکردنی پشتگیرییە ئەمنییەکان بۆ سوپای عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە