PeyamaKurd - ئاژانسی فارس بانگەشەکەی ترامپ ی ڕەت كردەوە
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی واژوو دەکرێت و هەڵگرتنی گەمارۆش بەشێک لەوەیە، ڕاگەیاندنی حكوومەتی فارس ئەو بانگەشەیەی ڕەت کردەوە.
فارس لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانووستانکاری کۆماری ئیسلامییەوە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ دەقێک بۆ ڕێککەوتن یان لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەگەڵ واشینتۆن پەسەند نەکراوە و لێدوانەکانی ترامپ ی بە ناڕاست ناوبردووە.
ئەم کاردانەوەیە لە کاتێک دا بڵاوکرایەوە کە بەرپرسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە زمانێکی هەڕەشەئامێز قسەیان کردووە؛ ڕەفتارێک کە دەری دەخات تاران لە لایەک لەژێر فشاری شەڕ و ئابڵوقەدا بەرەو ڕێگای دانووستان ڕاکێشراوە و لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵ دەدات بە درۆ و بە ھەڕەشە، وێنەی پاشەکشە بشارێتەوە.