ئاژانسی فرانس پرێس : هاتنی ئێرانی و ئیسرائیلییەکان بۆ سووریا قەدەغە کرا
![ئاژانسی فرانس پرێس : هاتنی ئێرانی و ئیسرائیلییەکان بۆ سووریا قەدەغە کرا](/haberresimleri/2025119/950b4fc9-3ece-4f27-9b91-2ed7e0997f38.webp)
پەیامی کورد ... ئاژانسی فرانس پرێس : هاتنی ئێرانی و ئیسرائیلییەکان بۆ سووریا قەدەغە کرا
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق ئاگادارکراونەتەوە کە گواستنەوەی سەرنشینانی ئێرانی یان ئیسرائیلی بۆ سووریا قەدەغەیە.
گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە ٧ی بانەمەڕەوە لە فڕۆکەخانەی دیمەشق ەوە دەستیان پێکردەوە، ئەمەش دوای نزیکەی مانگێک لە ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد.
هەرچەندە بەرپرسانی فڕۆکەوانی سووریا ڕایانگەیاند کە دەستپێکردنەوەی کارەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دوای ئاوەدانکردنەوەی تەواوەتی، باشتربوونی بارودۆخی ئەمنی بۆ هێڵی ئاسمانی جیهانییە، بەڵام لەوکاتەوە تەنها چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئەو ووڵاتە دەستپێکردووەتەوە.
هێڵی ئاسمانی قەتەر یەکەمین هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی بوو کە ڕایگەیاند گەشتەکانی بۆ دیمەشق دەست پێدەکاتەوە. هەروەها هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە ٢٣ی مانگی یەکەوە گەشتەکانی بۆ دیمەشق دەست پێدەکاتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی دیمەشق تا ئێستا هیچ ڕێنماییەکی فەرمی لە وەزارەتی گواستنەوەی سوریاوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی و ئیسرائیلی بۆ ناو سووریا.
بە سەرنجدان بەوەی کە تەلئەڤیڤ و دیمەشق لە مێژە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان پچڕاندووە، ڕێگە بە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی نەدراوە بچنە ناو سووریا.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە دیمەشق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، کۆمپانیاکە "رێنمایی"ی لە هێڵی ئاسمانی قەتەرەوە پێگەیشتووە کە لە ئێستادا ناتوانرێت بلیتی بۆ ئەو ئێرانییانە حجز بکرێت کە پلانیان هەیە بۆ دیمەشق گەشت بکەن.
هەروەها هێڵی ئاسمانی تورکی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی هێڵی ئاسمانییەکەدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە "بە پشت بەستن بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی کۆماری عەرەبی سووریا، ڕێسای نوێ بۆ ئەو سەرنشینانە سەپێنراوە کە گەشت دەکەن بۆ ئەم ووڵاتە".
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هاووڵاتییانی هەموو ووڵاتان جگە لە ئیسرائیل بۆیان هەیە بچنە ناو سووریا، باس لەوە کراوە کە ئێرانییەکان تەنیا بە مووڵەتی پێشوەختە دەتوانن بچنە ناو سووریا.
ئێستا، وا دیارە ئەو دوو هێڵی ئاسمانییە پابەندی ڕێنمایییەکن کە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریاوە ڕانەگەێندراوە.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە![تای گۆڕینی ڕەنگی چاو نەشتەرگەری جوانکاری / مەترسی کوێربوون بە تێچووی بە ملیۆنان!](/haberresimleri/202525/1aca02a6-175f-41ff-a21f-1a4173283414small.webp)
![جۆلانی بە فڕۆکەی ئەردۆغان گەیشتە تورکیا](/haberresimleri/202525/ca9b4660-2ed2-4182-8456-4188fed4f2fbsmall.webp)
![چین تۆڵەی کردەوە، نرخی بیتکۆین دابەزی!](/haberresimleri/202525/12a317dc-8abf-4368-85a8-e8700b79e23esmall.webp)
![ترامپ : یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی گرژی نێوان هەردوو ووڵات، هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکانە بۆ ناو ئەمریکا لە سنووری کەنەداوە](/haberresimleri/202525/ada918e3-c843-41e8-a4e0-a2901e93ca18small.webp)
![ئەحمەد شەرع : هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا هەڕەشەیەکی ستراتیژی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە بوون](/haberresimleri/202525/6b72141e-3f49-4755-bd90-12d0d2e73297small.webp)
![نرخی هێلکە لە ئەمریکا بە ڕێژەی ٥٠٪ بەرز دەبێتەوە](/haberresimleri/202525/a58f5370-b6c0-4ed9-ad7b-29f99a4d3793small.webp)