PeyamaKurd - ئاکسیووس : ترامپ بە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ووتووە، سەرکردەکانی ئێران تەنیا لە زمانی بۆمب تێ دەگەن
♦️ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گوڵان، ئاکسیووس ڕاپۆرتی دا کە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی دۆناڵد ترامپ پێی وتووە : "ئەوان [سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی] تەنیا لە زمانی بۆمب تێ دەگەن". ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ڕەنگە ترامپ لە هەلومەرجی "بەستنی دوژمنایەتی" لەگەڵ ئێران دەست بە هێرشە سەربازییەکان بکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کە لەژێر ناونیشانی "دوژمنایەتییەکانی ئێران شەڕێکی ساردی نوێیە" بڵاوکراوەتەوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا یان دەبێ جارێکی دیکە هەنگاوی سەربازی بگرێتەبەر بۆ دەرچوون لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس دا یان بەهەموو توانای خۆیەوە درێژە بە سیاسەتی زۆرترین فشار بدات.
باراک ڕاوید و مارک کاپووتۆ، نووسەرانی ڕاپۆرتەکە دەڵێن، هیچ ئاسۆیەک بۆ کۆتایی هاتنی دەست بەجێی ململانێیەکان و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا نییە و بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.