ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠٠ زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠٠ زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکات
وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەک قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠٠ زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکات.
وەزارەتەکە لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، بڕیار دراوە ٧٣٧ بەندکراوی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، بڕیاری ئازادکردنی ئەو فەڵەستینییانە لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندایە لەلایەن حەماسەوە.
لەلایەن وەزارەتی دادی ئیسرائیل ەوە، لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاوکراوەتەوە کە ئازاد دەکرێن، یەکێکیان زەکەریا زوبەیدی، سەرۆکی پێشووی کەتیبەکانی ئەقسا، باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماسە.
ئەو بەندکراوانەی ئازاد دەکرێن، دەیان ئەندامی بزووتنەوە چەکدارییەکانی فەڵەستینی تێدایە کە بەشێکیان سزای زیندانی هەتاهەتایی دراون یان بە تاوانی وەک کوشتن تۆمەتبارن.
بەگوێرەی میدیاکانى ئیسرائیل، مەروان بەرغووسی، یەکێک لە دیارترین گیراوانی سیاسی لەنێو ئەو کەسانەدا نییە كە بڕیارە ئازاد بکرێن.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە