ئیسرائیل سوپاکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشی دەست بەجێ و کابینەی جەنگ کۆدەبێتەوە

ئیسرائیل سوپاکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشی دەست بەجێ و کابینەی جەنگ کۆدەبێتەوە

PeyamaKurd - ئیسرائیل سوپاکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشی دەست بەجێ و کابینەی جەنگ کۆدەبێتەوە

کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، دوای ڕاگەیاندنی گەمارۆوە دەریاییەکە لەلایەن ترامپ ەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری داوە ئێوارەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە و دۆخی ناوچەکە ئەنجام بدات.

هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییە سیاسییەکان، ئەیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، فەرمانی بە تەواوی هێزەکان کردووە کە بچنە حاڵەتی ئامادەباشی دەست بەجێوە. ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئاحارۆنووت" لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە گواستوویەتییەوە کە سوپا دەستی کردووە بە جێ بەجێ کردنی ڕێکارە جەنگییە ڕێکخراوەکان، کە ئەمەش ئاستێکی بەرزی ئامادەکارییە و زۆرجار پێش دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییە گەورەکان ڕادەگەێندرێت.

ئەمە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند هێزی دەریایی ئەمریکا دەست بەجێ دەست دەکات بە ڕێگری کردن لە هەر کەشتییەک کە بیەوێت بچێتە ناو گەرووی هورمز یان لێی بێتە دەرەوە.