ئیسرائیل نزیک به ته‌واوی سیسته‌مه ئاسمانییه‌کانی ئێرانی له‌ناو بردووه
پەیامی کورد ... ئیسرائیل نزیک به ته‌واوی سیسته‌مه ئاسمانییه‌کانی ئێرانی له‌ناو بردووه
سه‌رۆکی هێزی به‌رگری بەریتانیا وتوویه‌تی : له هێرشی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه نیزامییه‌کانی ئێران نزیک به ته‌واوی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئەو ووڵاتەی ته‌قاندووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها توانای ئەو ووڵاتەی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌کی بالستیک بۆ ماوه‌ی ساڵێک له‌ناو بردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بیزنێس ئینسایدێر، ده‌ریادار ئانتۆنی ده‌یڤید ڕداکین، له هێزی ده‌ریایی بریتانیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٤ی سه‌رماوه‌ز، وتوویه‌تی: ئیسرائیل له‌و هێرشه‌دا ''هێزی'' فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئێف ـ ٣٥ی نیشان دا.
هەروەها باسی له‌وه کردووه هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە زیاتر له ١٠٠ فڕۆکه، که ١٠٠ مایل له ئامانجه‌که دوور بووه، توانیویه‌تی نزیک به ته‌واوی سیسته‌می ئاسمانی ئێران له‌نێو ببات.
به‌پێی ڕاپۆرتەكە، هێرش بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ''تاڵه‌قان ٢'' ئه‌و ده‌زگایه‌ی که بۆ شێوه‌کاری و تاقیکاری مه‌واددی ته‌قێنه‌ری پلاستیکی به‌مه‌به‌ستی ده‌وره‌دانی ئۆرانیۆمی ناو‌کی پێویسته، له‌نێو بردووه.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە