ئیمزای ڕێککەوتننامەی ئێران و ڕووسیا لە مۆسکۆ؛ درووستكردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە ئێران لە لایەن ڕووسیاوە
پەیامی کورد ... ئیمزای ڕێککەوتننامەی ئێران و ڕووسیا لە مۆسکۆ؛ درووستكردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە ئێران لە لایەن ڕووسیاوە
مەسعوود پزیشكان، سەرۆككۆماری دیاریكراوی خامنەیی خائین و ڤلادێمیر پووتین، هەینی ٢٨ی بەفرانبار، ڕێککەوتنێکیان لەژێر ناوی "پەیماننامەی ستراتیژی هەمەلایەنە" لە كرملین لە نێوان هەردوو ووڵات واژوو کرد.
ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا واژوو کرا کە هەردوو ووڵات ڕووبەڕووی سزای تووندی ڕۆژئاوا بوونەتەوە و مەبەست لێی یارمەتیدانی پتەوکردنی پەیوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانیانە. ئەم هەنگاوە ڕەنگە نیگەرانی لای زلهێزەکانی ڕۆژئاوا درووست بکات.
دوای واژووکردنی گرێبەستەکە هەردووکیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و ووردەکاری ڕێککەوتنەکە و ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ڕوونکردەوە.
لەو دیدارەدا پووتین ئاماژەی بە پرۆژەی درووستکردنی وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بیر لە ئەگەری درووستکردنی یەکەی نوێی ئەم وێستگەیە دەکاتەوە.
ووتیشی: پڕۆژەیەکی گەورەی ووزەی ئەتۆمیمان هەیە، یەکێک لە یەکەکانی بەباشی کاردەکات، لەئێستاشدا دانوستان دەکەین بۆ درووستکردنی یەکەی زیاتر.