PeyamaKurd - ئێران به‌شێك له ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كرده‌وه
ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران ڕایگه‌یاند، له کاتژمێر ٧ی سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه‌وه، به‌شێك له ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه‌یان به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان دا كرایه‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، ڕێڕه‌وه ئاسمانییه‌كانی به‌شێك له ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه به‌ڕووی تێپه‌ڕبوونی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كراوه ده‌بن و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیش له فڕۆكه‌خانه‌كانی ووڵات له شەممەوه قۆناغ به قۆناغ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.