PeyamaKurd - ئێران دوو مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کرد لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا.
🔴بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا، یەکێک لە مووشەکەکان بە مووشەکێکی ئێس ئێم ٣ ڕێگری لێ کراوە. هەر مووشەکێکی SM-3 تێچووی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارە و ئەمریکا ساڵانە تەنها دەتوانێت نزیکەی 70 لەم مۆدێلە بەرهەم بهێنێت.
هەروەها مووشەکی دووەم نەیتوانی بگاتە ئامانجەکەی.
🔴ئامانج کردنی دیێگۆ گارسیا کە نزیکەی 4 هەزار کم لە ئێران ەوە دوورە، هەوڵێکی بەرچاوی تاران ە بۆ هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریدەخات کە مەودای مووشەکەکانی ئێران لەوانەیە لەوە زیاتر بێت کە پێشتر بیری لێ دەکرایەوە.