ئێران و ئەمریکا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ترامپ بەپەلە گەڕاوەتەوە واشینتۆن

ئێران و ئەمریکا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ترامپ بەپەلە گەڕاوەتەوە واشینتۆن

PeyamaKurd - ئێران و ئەمریکا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ترامپ بەپەلە گەڕاوەتەوە واشینتۆن
 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە تیمی دانووستانکاری ئێران لەگەڵ واشینتۆن نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانووستانکار ڕایگەیاندووە: "لە هەندێک پرس دا پێشکەوتن بەدەست هاتووە، بەڵام تاوەکوو هەموو پرسەکان چارەسەر نەکرێن، هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت." ھاوكات میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند؛ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ نیووجێرسی هەڵوەشاندەوە و بەپەلە گەڕایەوە بۆ واشینتۆن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گومان و پێشبینی جۆراوجۆر.

ماڵپەڕی "ئاکسیووس"ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ووڵاتەکەیەوە بڵاوی کردەوە، دانووستانەکان لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە قۆناغێکی "زۆر ماندووکەر" و تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە بەدی نەکراوە.

سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە ڕەشنووسی پێشنیازەکان لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ دەکرێت، بەڵام دۆخەکە وەک خۆی ماوەتەوە. ئەمەش وای کردووە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، نائومێد ببێت و  پێشنیازی "ئۆپراسیۆنێکی سەربازی کۆتایی" بکات بۆ یەکلاکردنەوەی جەنگ و ڕاگەیاندنی سەرکەوتن.