ئێران گفتوگۆوەکانی لەگەڵ ئەمریکا رادەگرێت و گەرووی هورموز دادەخاتەوە

ئێران گفتوگۆوەکانی لەگەڵ ئەمریکا رادەگرێت و گەرووی هورموز دادەخاتەوە

PeyamaKurd - ئێران گفتوگۆوەکانی لەگەڵ ئەمریکا رادەگرێت و گەرووی هورموز دادەخاتەوە
 

ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە تیمی دانووستانکاری ئێران بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە و پێشێل کردنی ئاگربەست بڕیاری داوە تەواوی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی دەقەکان لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لەگەڵ ئەمریکا ڕابگرێت و ڕایگەیاندووە تا کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان هیچ گفتوگۆیەک ناکەن
ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە کە ئێران و بەرەی بەرگری لە ئێستادا پلان و ئیرادەی جیددییان هەیە بۆ داخستنی یەکجاری گەرووی هورموز لە پاڵ چالاککردنی بەرەکانی دیکەی وەک گەرووی بابولمەندەب بە مەبەستی سزادانی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی