PeyamaKurd - ئەمریكا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی بۆ ٤٥ ڕۆژی دیكە درێژ كردەوە
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتووەگۆکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و بڕیاردراوە ئاگربەستی نێوان هەردوو ووڵات بۆ زیاتر لە مانگێک درێژ بکرێتەوە.
ڕۆژی هەینی تۆمی پیگۆت، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد واشینتۆن لە رۆژانی ١٤ و ١٥ی ئایاردا میوانداری دوو ڕۆژ گفتوگۆی "زۆر بەرهەم دار"ی لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان کردووە. لە ئەنجام دا، بڕیاردراوە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە، تاوەکوو دەرفەتی زیاتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بڕەخسێت.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا هیواخوازە ئەم گفتوگۆیانە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، داننان بە سەروەری خاکی یەکتری و دابین کردنی ئاسایشێکی ڕاستەقینە لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.