PeyamaKurd - ئەمریکا، سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی نوجەبای خستە لیستی تیرۆرەوە
ئەمریکا بە فەرمی (ئەکرەم عەباس کەعبی)، دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپی نوجەبای عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە.
واشینتۆن بڕی تا ١٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات کە ببێتە هۆی دۆزینەوە یان دەستگیرکردنی کەعبی، چوونكە بە ووتەی ئەمریكا، گرووپەکەی کەعبی لە هێرش کردن بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا تێوەگلاون.