ئەمریکا ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت

بەر لە سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ واشینتۆن، ئەمریکا سزای لەسەر سەرۆک کۆماری سووریا هەڵگرت، ئەمەش دوای هەڵگرتنی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەریتانیا هات.

ڕۆژی هەینی، ١٦ی خەرمانان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشیتۆن بە فەرمی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ئەحمەد شەرع بۆ ئەمریکا هات.

دەرهێنانی ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، لەکاتێک دایە كە پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئێس'ـی ئەمەریکی ووتی "ڕەنگە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بێتە کۆشکی سپی، ئەو بەجیددی کار دەکات.