PeyamaKurd - ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئیران دا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ زنجیرەیەک سزای نوێی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەسەر چەندین کەس و قەوارەی ئێرانی دا سەپاندووە.
سکات بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ هەڵگرتنی گەمارۆوە دارایی و ئابوورییەکانی سەر ئێران لە لایەن واشینتۆن ەوە، زۆر بە سستی و لەسەرخۆیی بەڕێوەدەچێت. بێسێنت ووتی : "دەبینین چی ڕوودەدات. هەر شتێک کە هەڵبگیرێت، زۆر بە خاوی هەڵ دەگیرێت."
وەزیری گەنجینە ئاشکرای کرد، دەسەڵاتدارانی ووڵاتەکەی دەستیان بەسەر بڕی یەک ملیار دۆلار لە سەرمایە و دراوە دیجیتاڵییەکانی (Crypto) سەر بە ئێران دا گرتووە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی چاودێری و سەپاندنی سزاکاندایە کە دارایی یە دیجیتاڵییەکانی سەر بە تاران دەکاتە ئامانج.
ڕۆژی پێنجشەممە، ئیدارەی ئەمریکا لە چوارچێوەی فشاری ئابووری و سەربازی دا، سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند. سزاکان بە پلەی یەکەم ئەو دەستە تازە دامەزراوەی تاران دەکەنە ئامانج کە ئەرکی سەرپەرشتی کردنی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورموز پێسپێردراوە.