ئەمریکا ڕەزامەندی فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل و سێ ووڵاتی عەرەبی دەربڕی

ئەمریکا ڕەزامەندی فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل و سێ ووڵاتی عەرەبی دەربڕی

PeyamaKurd - ئەمریکا ڕەزامەندی فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل و سێ ووڵاتی عەرەبی دەربڕی

واشینتۆن ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی زیاتر ڵە ٨.٦ ملیار دۆلار چەکی بە ئیسرائیل و سێ ووڵاتی عەرەبی دەربڕی 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، فرۆشتنە سەربازییەكانی بە بەهای زیاتر لە ٨.٦ ملیار دۆلار بە ئیسرائیل، قەتەر، کوەیت و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕاگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکان، پاکێجەکە خزمەتگوزاریی پشتیوانی و تەواوکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی پاتریۆت بۆ قەتەر و سیستەمی فەرماندەیی شەڕی یەکپارچەیی بۆ کوەیت و سیستەمی چەکی ڕێنمایی ورد بۆ ئیسرائیل و قەتەر و ئیمارات لەخۆدەگرێت.