PeyamaKurd - ئەمریکا ڤیزای بە بەرپرسی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و چەند بەرپرسێکی نەدا
دەوڵەتی ئەمریکا ڤیزای بۆ هەر ٢٦ یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران دەرکرد بۆ بەشداربوون لە جامی جیهانی ٢٠٢٦، بەڵام داواکاری ڤیزای "مێهدی تاج"، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و زیاتر لە ١٢ ئەندامی تیمی پاڵپشتی ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "نیۆیۆرک تایمز"، داواکاری ڤیزای هەر ٢٦ یاریزانەکەی هەڵبژاردەی ئێران پەسند کراوە، بەڵام داواکاری زیاتر لە ١٢ کەسی تیمی پاڵپشتی، لەوانەش ڕاهێنەران، مەشق پێکەران، شیکەرەوان و کادری پزیشکی و هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕەت کراوەتەوە."
هەروەھا شوێنی مانەوەی تیمی ئێران لە ناكاو لە ئاریزۆناوە گوازرایەوە بۆ شاری تیخوانا لە مەكسیك.
سەرۆککۆماری مەكسیك ڕایگەیاند ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە بوو کە ئەمریکا ڕەتی کردەوە میوانداری ئێران بکات و فیفا داوای هاوکاری لەو ووڵاتە کردووە.
بەپێی بڕیارەکان، تیمی ئێران ناچارە تەنیا دوو ڕۆژ پێش هەر یارییەک بۆ ڕاهێنان و چالاکی بچێتە ئەمریکا و پاشان بگەڕێتەوە مەكسیك.