ئەمیری قەتەر سەردانی ئێران دەکات

پەیامی کورد ... ئەمیری قەتەر سەردانی ئێران دەکات
کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ئێوارەی یەکشەممە بڵاویکردەوە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بەنیازە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئێران بکات.
کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ئێوارەی یەکشەممە بڵاویکردەوە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بەنیازە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئێران بکات. تا ئێستا سەرچاوە فەرمییەکانی قەتەر یان ئێرانی ڕەسەنایەتی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە فارس، تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێشتر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا سەفەری تاران کردووە و لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی دیدار بووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو دیدارەدا ڕایگەیاند: لەدەستدانی سەرۆک کۆمار کارێکی قورسە، بەڵام بزووتنەوەی وڵات گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە: سەرەڕای ئەم زیانە، بزووتنەوەی ووڵات ناگۆڕێت و هەمان ڕۆحی بەرژەوەندی و متمانە لە نێوان ئێران و قەتەر کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوودا زاڵ بوو، بە ناوی دوکتۆر موخبرەوە بەردەوام دەبێت.
ڕابەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەدا: ووڵاتانی ناوچەکە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە و ئەویش هاوڕێیەتی و هاوسۆزی یەکترە.
هەر لەم دیدارەدا تەمیم بن حەمەد ئال سانی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و دەوروبەرەکەی دەربڕی و ووتی : پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر هەمیشە بەهێز بووە و ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبێت.
ئەمیری قەتەر تاکە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ناوچەکەی بە هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان ووڵاتانی ناوچەکە زانی و دەشڵێت: هیچ سنوورێک بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران دانانێن.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە




