باراک نێوەندگیری نوێ دەکات لە لوبنان

باراک نێوەندگیری نوێ دەکات لە لوبنان

جەمیل سەید ئەندامی پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: دوایین هەواڵی ئەمڕۆ...

تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا وەڵامی ئیسرائیلی وەرگرت بۆ نێوەندگیرییەکەی سەبارەت بە باشوور، کە بریتی بوو لە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ڕادەستکردنی دیلەکان و دیاریکردنی سنوورەکان بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە.

لوبنان پابەندە بە پێدانی مافی مانەوەی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ١٤ گوند و چۆڵکردنی بە تەواوی یان بەشێکی لە دانیشتووانەکانیان.

ئەو شارۆچکانەی ئیسرائیل داوای کردووە بە تەواوی بخرێنە ژێر دەسەڵاتەوە بریتین لە: ئەدایسە، کفەر کیلا، حولا، مەرکەبا، و ئایتا ئەلشەعب.

ئەو شارۆچکانەی ئیسرائیل داوای کردووە پێگەی سەربازی هەمیشەیی لە پەراوێز و دارستانەکانیان دابمەزرێنێت بریتین لە: خیام، ڕامیە، یارون، ئایتارون، ئەلمە ئەلشەعب، دەهرا، مەروحین، مەرون ئەلراس و بلیدە”.

سەید زیادی کرد: لە زاری باراکەوە باسی لەوە کردووە کە هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە سازشکردنی هەردوولا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە پارێزگاری لە هەر دەستدرێژییەکی داهاتوو بکات، هەروەها ئیسرائیل پاشەکشە ناکات لەو مەرجانەی پێی گەیشتووە.

لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت، و تا ئەو کاتەی کە بە فەرمی نەبێت، ڕەنگە وڵاتەکەمان وەک دەستکەوتێک بیبینێت، هاوشێوەی ئاهەنگگێڕانی دوێنێی بۆ ئەو چەکانەی ڕادەستی ئۆردوگای بورج ئەلبەراجنە کران.

 


لینا ڕەشید

ئەم بابەتە 226 جار خوێندراوەتەوە