بایدن : ناتانیاهوو پێی ووتم ئێوەش لە جەنگی جیهانی دووەم دا خەڵکی سڤیلتان کوشت!

بایدن : ناتانیاهوو پێی ووتم ئێوەش لە جەنگی جیهانی دووەم دا خەڵکی سڤیلتان کوشت!
پەیامی کورد   ...   بایدن : ناتانیاهوو پێی ووتم ئێوەش لە جەنگی جیهانی دووەم دا خەڵکی سڤیلتان کوشت!

ووتەکانی بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی MSNBC سەبارەت بە شەڕی غەززە و گفتوگۆکانی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سڤیل سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

بایدن ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای ٧ی ئۆکتۆبەر لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان، جەختی لەسەر ناتانیاهوو کردەوە کە نابێت تەواوی کۆمەڵگەی فەلەستینی بکاتە ئامانج. بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ووڵامدا ووتی : ئێوەش لە جەنگی جیهانی دووەمیش دا بەرلین تان بۆردومان کرد و بۆمبێکی ئەتۆمیتان فڕێداوە!

بە ووتەی بایدن ، ناتانیاهوو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دووەمدا هەزاران کەسی مەدەنی کوشتووە بۆ ئەوەی لە شەڕەکەدا سەربکەوێت.

ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە