بێنیامین ناتانیاهوو گەیشتە واشینتۆن

بێنیامین ناتانیاهوو گەیشتە واشینتۆن
پەیامی کورد   ...   بێنیامین ناتانیاهوو گەیشتە واشینتۆن

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشینتۆن و لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە و دوو پرسی سەرەکی شەڕی غەززە و گومرگی تاوتوێ دەکەن.

ناتانیاهوو دەڵێت: هیوادارم ترامپ باج لەسەر ئیسرائیل سووک بکات.

بەپێی سیاسەتی نوێی گومرگی ترامپ، کاڵای ئیسرائیلی بەڕێژەی لەسەدا ١٧ی باج دەخرێتە سەر.

ئەمریکا نزیکترین هاوپەیمانی ئیسرائیل و گەورەترین هاوبەشی بازرگانییە.

ناتانیاهوو دوای سەردانیکردنی هەنگاریا، درەنگانی شەوی یەکشەممە، بە سەردانێک گەیشتە واشینتۆن و بەرپرسان دەڵێن؛ سەردانەکەی پلانی بۆ دانەنراوە و هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت دووشەممە لەگەڵ ترامپ کۆ ببێتەوە.

ناتانیاهوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لەو گفتوگۆیەدا باس لە پرسی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانە دەکرێت کە ماوەی ١٨ مانگە لە غەززە دەست بەسەرن، بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە غەززە، هەروەها باجی گومرگی سەر ئیسرائیل"

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە