بەرپرسێکی قەتەری : ڤیتكاف و کوشنەر سەردانی قەتەر دەکەن، بەڵام لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆنابنەوە

بەرپرسێکی قەتەری : ڤیتكاف و کوشنەر سەردانی قەتەر دەکەن، بەڵام لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆنابنەوە

PeyamaKurd - بەرپرسێکی قەتەری : ڤیتكاف و کوشنەر سەردانی قەتەر دەکەن، بەڵام لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆنابنەوە

بەرپرسێکی قەتەری دەڵێت، ستیڤ ڤیتكاف و جەرد کوشنەر، دوو كەسی نزیک لە حکوومەتی ئەمریکا، لە قەتەر دەبن، بەڵام هیچ پلانێک بۆ دیداری ئەوان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئارادا نییە.

ئەمە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی داوای کۆبوونەوەی کردووە و بڕیارە ئەو کۆبوونەوەیە لە دۆحە بەڕێوە بچێت.

لەم نێوەندەدا، لێدوانەكان سەبارەت بە دانووستانەکان دژ بە یەكن؛ کۆشکی سپی باسی لە ئامادەبوونی ڤیتكاف و کوشنەر لە دانووستانە باڵاکان کردووە، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەواڵەکانی سەبارەت بە دانووستانە تەکنیکییەکانیان لە دۆحە پشتڕاست نەکردووەتەوە.