PeyamaKurd - بەیاننامەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکام
لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) پێجشەممە، ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان لەم هێرشانەدا نزیکەی ٩٠ ئامانجی سەربازی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە پێکهاتبوون لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، دامەزراوەی چاودێری کەناراوەکان، کۆگاکانی مووشەک و درۆن، لەگەڵ تواناکانی هێزی دەریایی و ژێرخانی لۆجیستی سەربازی لەسەر درێژایی کەنارئاوەکانی ئێران؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە شەوی پێشتریش زنجیرەیەک هێرشی سەرکەوتوو لە ناوخۆی ئێران ئەنجام درابوون.
لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی واشینتۆن، تاران ڕایگەیاند؛ هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کووەیت و بەحرەین، هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی کاتی سزاکان لەسەر نەوتی ئێران.
• سێنتکام : گەڕێکی نوێی هێرشە سەربازییەکانمان بۆ سەر ئێران بەکۆتا هێنا.
• ئەمریکا ٩٠ ئامانجی سەربازی ئێرانی لە کەنارئاوەکانی ئەو ووڵاتە پێکاوە.
• سێنتکام : ئامانجمان پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانە لە گەرووی هورموز.
سێنتكام هەروەها رایگەیاند خولی نوێی ھێرشەكان بۆ سەر ئێران كۆتایی ھات
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەرلەبەیانی پێنجشەممە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە ئامانج گرتنی پێگەکان لەسەر خاکی ئێران، ڕایگەیاند خولی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئێرانی كۆتایی ھاتووە.
لەم بەیاننامەیەدا، ڕایگەیاندووە کە "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکام) لە ٨ی ژوئن خولێکی نوێی هێرشەکانیان دژی ئێران تەواو کرد بۆ ئەوەی توانای ئێران زیاتر لاواز بکات بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییە بێ تاوانەکان لە گەرووی هورموز".
ھەروەھا ڕایگەیاند هێزەکانیان لەم هێرشانەدا نزیکەی ٩٠ ئامانجی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە پێکهاتبوون لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، دامەزراوەی چاودێری کەنارئاوەکان، کۆگاکانی مووشەک و درۆن، لەگەڵ تواناکانی هێزی دەریایی و ژێرخانی لۆجیستی سەربازی لەسەر درێژایی کەنارئاوەکانی ئێران؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە شەوی پێشتریش زنجیرەیەک هێرشی سەرکەوتوو لە ناوخۆی ئێران ئەنجام درابوون.