بەیاننامەیەک لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وە

Dîroka Belavkirin :
بەیاننامەیەک لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وە
پەیامی کورد   ...   بەیاننامەیەک لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وە

ئەمریکا پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر سێ ئەندامی حیزبۆڵڵای خستە ناو لیستی گەمارۆوەکانەوە کە بە گواستنەوەی پارە بۆ دابین کردنی دارایی چالاکییەکانی حیزبۆڵڵا تۆمەتبار کراون.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ''ئەم کارە بە ئامانجی پشتیوانی لە چەک داماڵینی حیزبۆڵڵا ئەنجام دراوە.''

بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەو کەسانە بە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دەیان میلیۆن دۆلار لە ئێرانەوە بۆ حیزبۆڵڵا لە ساڵی ٢٠٢٥ لە ڕێگەی سەڕافییەکانەوە تۆمەتبارن".

بەپێی ئەو گەمارۆیانە، دەست بەسەر سەرجەم موڵک و سەروەت و سامانی ئەو کەسانەدا لە ئەمریکادا دەگیرێت و هەر مامەڵەیەکی ئابووری لەگەڵیان دا ئەنجام بدرێت، سزای لێ دەکەوێتەوە.