بە تاتۆ بەربەستی جەستە لە دژی میکرۆبەکان دەشکێت
پەیامی کورد ... بە تاتۆ بەربەستی جەستە لە دژی میکرۆبەکان دەشکێت
سەرۆکی تۆڕی نیشتمانی توێژینەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان ڕایگەیاند ووە : بە پێچەوانەی باوەڕی باو، تاتۆکردن ڕێکارێکی داگیرکەرە و پێست زیانی پێدەگات. تا پێست تەندرووست بێت ڕێگە نادات هیچ بەکتریا و ڤایرۆسێک بچێتە ناو لەشەوە.
کاتێک تاتۆ دەکەیت، بەهۆی ئەو زیانانەی کە بە شێوەیەکی ووردبینی دەگاتە پێست، بەربەستی چوونە ژوورەوەی میکرۆبەکان بۆ ناو لەش دەشکێت و ڕێگەی چوونە ناو جەستەی میکرۆبەکان، لەوانەش ڤایرۆسی ئاوسانی جگەری خوێن، دەکرێتەوە؛ بۆیە تاتۆکردن دەتوانێت هەر ٣ جۆری هەوکردنی جگەر کە لەڕێگەی خوێنەوە دەچێتە ناو لەشەوە بۆ کەسی تاتۆکراو بگوازێتەوە.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، ڕێژەی ڕووماڵی کوتانی ئاوسانی جگەری جۆری بی لە ئێران ٩٨.٥ یە کە ژمارەیەکی زۆر باش و جێی ڕێزدارە.
ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە