PeyamaKurd - ترامپ: ئێران زۆر پەرۆشی ڕێککەوتنە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران "زۆر بەپەرۆشە" بۆ ئەوەی لەگەڵ واشینتۆن بگاتە ڕێککەوتن. ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕێ دەکەن بزانن دۆخەکە بە کوێ دەگات.
هەینی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، ترامپ ووتی، هەرگیز ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لەبارەی هێرشەکان، ترامپ ووتی : "گورزی قورسمان لە ئێران داوە، چوونکە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەم دا نەبوو."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ستراتیژی و کارانەی ئێستا بەرامبەر ئێران دەیکەن، هاوشێوەی ئەو هەنگاوانەیە کە پێشتر لە ڤەنزۆئێللا گرتوویانەتەبەر.
سەرۆکی ئەمریکا ستایشی تواناکانی سوپای ووڵاتەکەی کرد و بە "مەزنترین سوپای جیهان" ناوی برد.
ئەم ووتەیە لە کاتێک دایە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی درێژخایەن چڕبوونەتەوە و سوپاسالاری پاکستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.