PeyamaKurd - ترامپ : ئەمڕۆ دووبارە هێرشی قورس دەکەینەوە سەر ئێران
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، ئاماژەی بە هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی ووڵاتەکەی بۆ سەر ئێران كرد و بەڵێنی دا کە ئەمڕۆ جارێکی تر هێرشی زۆر قورس و تووند دەکەینە سەر ئێران.
ترامپ لە کۆشکی سپی و لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند : "ئێمە هێرشیان دەکەینە سەر و ئەم هێرشانە زۆر تووند دەبن . بۆردومانەکان دەست پێ دەکەینەوە؛ ئەمە مافی خۆمانە، چوونکە ئەوان هێلیکۆپتەرێکی ئێمەیان خستووەتە خوارەوە."
ناوبراو سەبارەت بە دانووستانەکانیش ووتی : "زۆر لە ڕێککەوتن نزیک بووینەوە، بەڵام ئێرانییەکان بەردەوام کات دەکوژن و پێیان وایە دەتوانن فێڵمان لێ بکەن . ئەوان دەبێت ئەم ڕێککەوتنە واژوو بکەن، چوونکە ڕێککەوتنێکی باشە."