ترامپ : ئەگەر من سەرۆک بوومایە ئێران مایەپووچ دەبوو و ٧ی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا
پەیامی کورد ... ترامپ : ئەگەر من سەرۆک بوومایە ئێران مایەپووچ دەبوو و ٧ی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ووتارەکەیدا لە یاریگای پایتەخت ون دوای دەست بەکاربوونی، بە بنەماڵەی بارمتە حەماسەکانی ئامادەبوو لە هۆڵەکەدا ووتی، ئەگەر لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا دەسەڵات بوایە، کۆماری ئیسلامی مایەپووچ دەبوو و نەیدەکرد پارەی هەبوو تا هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر بیدات بە حەماس.
ترامپ بەم قسانە بە شێوەیەکی کاریگەر قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئاکامدا کۆماری ئیسلامیی خستە ناوەندی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە دوای سوێندخواردن و دەستپێکردنی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە ڕۆژی دووشەممە.
لە گردبوونەوەکەدا کە لە گۆڕەپانێکی وەرزشی ناوماڵ لە واشینتۆن دی سی بەڕێوەچوو، ترامپ بە هەزاران لایەنگرانی ووت : "دەبێت هەندێک شەڕ ڕابگرین، هەندێک شتی گەمژانە ڕوودەدەن".
ناوبراو بە ئاماژە بە کۆماری ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: ئەگەر من سەرۆککۆمار بوومایە هێرشی حەماس ڕووی نەدەدا، چوونکە کۆماری ئیسلامی مایەپووچ دەبوو و پارەی نەدەبوو بیبەخشی بە حەماس، ئێوەش لێرە نەدەبوون.
ترامپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی دا سزای سەپاند کە گوشارێکی زۆری خستە سەر داهاتی نەوتی ئێران و توانای تاران بۆ دابینکردنی دارایی گرووپە بە وەکالەتەکانی لە ناوچەکەدا بە توندی کەمکردەوە.
هەروەها فەرمانی دا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش بکرێتە سەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا کوژرانی و ئەبوو موهەندیس فەرماندەی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری عێراق.
لە دوای ئەو هێرشەوە لە ساڵی ٢٠٢٠، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی چەندین جار بە قسەی تووند هێرشیان کردووەتە سەر ترامپ و قسەی تۆڵەسەندنەوە لە ترامپ و کوشتنی، چەندین جار لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە دەنگی پێدراوە.
بەڵام دوای سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، تۆنی بەرپرسانی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە ناوبراو تاڕادەیەک نەرمتر بوو و ئەگەری گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتەکەی بەرز بووەوە.
دوای کاتژمێرێک لە ووتارەکەی لە گردبوونەوەکەدا، ترامپ چووە کۆشکی سپی و لەکاتی واژووکردنی ژمارەیەک فەرمانی تری جێبەجێکردن، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئیسرائیل لە ماوەی 15 مانگ پێکدادانەکانی ناوچەکەدا گورزێکی توندی لە ئێران داوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەم گورزە سەختە، باسی لە پرسی حێزبۆڵڵا و پەیجەرەکان کرد و ووتی: ئەوان (ئێران) بە شێوەیەکی تر لاواز بوون. "هێرشێک کە ئیسرائیل ئەنجامیدا بەڕاستی پاڵیان پێواوە بۆ دواوە، (مەبەستم ئەوەیە) پەیجەرەکان."
ترامپ بە ئاماژە بە هێرش بۆ سەر ئامێری پەیوەندی سەرکردەکانی هەسەدە، کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لەوان باڵیۆزی ئێران لە لوبنان، وتی: "و شتی تریش". "هێرش بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێرشێکی خراپ بوو بۆ ئێران".
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە