ترامپ بژاردە سەربازییەكان لە دژی ئێران تاوتوێ دەكات

ترامپ بژاردە سەربازییەكان لە دژی ئێران تاوتوێ دەكات

PeyamaKurd - ترامپ بژاردە سەربازییەكان لە دژی ئێران تاوتوێ دەكات

سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی پرسی دەست پێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات، بەڵام لە هەمان کات دا شانسێکی کۆتایی بە دیپلۆماسی دەدات بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن.
بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرینگی لەگەڵ بیت هیگزێت وەزیری جەنگ و دان کین سەرۆکی ئەرکانی سوپا ئەنجام داوە. لەم کۆبوونەوانەدا پلانە سەربازییەکان و ئەگەری وەشاندنی گورزی کوشندە بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان خراونەتە روو.
سەرەڕای ئامادەباشی سوپا، ترامپ بڕیاری داوە جارێ لەسەر رێگەی دیپلۆماسی بەردەوام بێت. ئەو پێی وایە هێرش کردن ئێستا رەنگە دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنێکی گەورە لەناو ببات، ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
ترامپ دەڵێت: "دانووستانەکان باش دەچنە پێشەوە، بەڵام ئەگەر ئێران رازی نەبێت بەوەی من دەمەوێت، ئەوە دەگەڕێینەوە سەر بژاردە سەربازییەکە و ئەوە دەکەین کە پێویستە.