PeyamaKurd - ترامپ بۆ ئەگەری کوژران یا تێرۆر کردنی نامەیەکی بە جێ هێشتووە
سێباستیەن گۆرکا، بەرپرسێکی باڵای دژە تیرۆری کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، ترامپ نامەیەکی بۆ جێگرەکەی، جەی دی ڤەنس نووسیوە و بە جیی هێشتووە .
سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ جێگرەکەی نووسیوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە لە ئەگەری مردن یان تیرۆرکردنی دا بکرێتەوە.
لە کاتێک دا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پەرەسەندنی هەڕەشە ئەمنییەکان، دەست بە گەشتێکی دیپلۆماسی دەکات بۆ چین، ئاشکرابوونی نامەیەکی نهێنی لە کۆشکی سپی سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
ئاشکراکردنی ئەم هەواڵە لە کاتێک دایە کە ترامپ لە تەمەنی ٨٠ ساڵی نزیک دەبێتەوە و پرسی تەمەن و تەندرووستی بووەتە بابەتێکی گەرمی سیاسی.
بە سەرنجدان بەوەی کە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا لە سێ هەوڵی تیرۆرکردنی شکست خواردوو ڕزگاری بووە (لەوانەش تەقەکردن لە پێنسیلڤانیا و پیلانەکانی پووچەڵ کردنەوەی لە فلۆریدا و واشینتۆن)، ڕێک خستنەکانی جێنشینی دوو هێندە گرینگ بوون.
ئاشکرابوونی نامەکە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی ترامپ بۆ پێکەن بۆ دیدار لەگەڵ شی جین پینگ.
هەندێک لە شرۆڤەکاران لە کاتی گەشتەکەدا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئاسایشی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕیبوو و ئاماژەیان بە ڕکابەرییە تووندەکەی نێوان واشینتۆن و پێکەن کردبوو.
بەڵام سێباستیەن گۆرکا لە چاوپێکەوتنێک دا ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی هەندێک نیگەرانییەوە سەرۆک کۆمار بە تەواوی سەلامەتە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
لە کاتێک دا ووردەکاری ووردی ناوەڕۆکی نامەکە نازانرێت، بەڵام بوونی ئەو نامەکە ئەوە پیشان دەدات کە هەندێک ئەگەر سەبارەت بە مردنی ترامپ ورووژێندراوە، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی چەندین هەوڵی تیرۆرکردنی شکست خواردووی دژی ترامپ.
بەپێی هەمواری ٢٥ی دەستووری ئەمریکا، ئەگەر سەرۆک کۆمار بمرێت یان بێتوانا بێت، دەست بەجێ جێگری سەرۆکەکەی دەست بەکار دەبێت.
ترامپ کە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە ٨٠ ساڵ، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ دا لە سێ هەوڵی تیرۆرکردنی باڵا ڕزگاری بووە.