PeyamaKurd - ترامپ : بەرپرسانی ئێران دەتوانن پەیوەندی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن و تاوتوێی کۆتایی شەڕەکە بکەن
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران دەتوانن پەیوەندی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن و تاوتوێی کۆتایی شەڕەکە بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها خۆشحاڵی خۆی به ئاڵوگۆڕەکانی سەرکردایەتی ئێران ده ڕبڕی و جەختی له سەر ئەوه کرد که ئەو خەڵکەی ئێستا له لایەنی دانووستانکارن "کەمتر ڕادیکاڵن" له چاو گرووپی پێشوو. ووتیشی: هەندێک لەو کەسانەی ئێستا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین زۆر عەقڵانین و هەندێکیشیان نا. ئەوان پێکەوە ناگونجێن”.
ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد، پێی باشترە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەدواداچوون بۆ گفتوگۆکان بکات نەک شاندێک بۆ گەشتێکی ١٧ کاتژمێری بنێرێت. ئاماژەی بەوەش کرد: هەموو کارتەکان لە دەستمان دایە. ئەگەر بیانەوێت قسە بکەن دەتوانن بێنە لای ئێمە یان پەیوەندیمان پێوە بکەن”.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بە گەمارۆی دەریایی هەروەها ووتی : بە هۆی نەتوانینی هەناردەکردن و بارکردنی نەوت بۆ ناو تانکەرەکان، کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی مەترسی تەقینەوەی بۆرییەکانی ناوەوە بووەتەوە و تەنیا سێ ڕۆژ لەم کارەساتە ماوە.