ترامپ : دوای ٣٤ ساڵ ئەمڕۆ ئیسڕائیل و لوبنان كۆبوونەوە

ترامپ : دوای ٣٤ ساڵ ئەمڕۆ ئیسڕائیل و لوبنان كۆبوونەوە

PeyamaKurd - ترامپ : دوای ٣٤ ساڵ ئەمڕۆ ئیسڕائیل و لوبنان كۆبوونەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ" ئاشکرای کرد، هەوڵێکی چڕ هەیە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و ڕایگەیاند: "هەوڵ دەدەین کەشێکی گونجاو لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان بڕەخسێنین."

ترامپ ئاماژەی بە مێژوویی بوونی ئەم هەنگاوە کرد و ووتی: "ماوەیەکی زۆرە سەرکردەکانی هەردوو ووڵات قسەیان نەکردووە، کە نزیکەی ٣٤ ساڵ دەبێت، بەڵام ئەم گفتوگۆیە پێنجشەممە ڕوویدا.

دۆناڵد ترامپ دەڵێت، هەوڵ دەدەن کەمێک هەناسە بۆ دۆخی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بگەڕێننەوە و سەرکردەکانی هەردوولا بە تەلەفۆن قسە دەکەن. ٣٤ ساڵە ئەوە ڕووینداوە.