ترامپ دەست بەجێ دوای دەست بەکاربوونی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە

ترامپ دەست بەجێ دوای دەست بەکاربوونی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   ترامپ دەست بەجێ دوای دەست بەکاربوونی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە

دۆناڵد ترامپ لە دووەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا پلانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ داناوە. ئیدارەی ترامپ 100 بۆ 200 بریکار دەنێرێت بۆ شیکاگۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە.
چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەمریکی، لەوانە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕۆژی هەینی ١٧ی بانەمەڕ بڵاویان کردەوە، کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ئۆپراسیۆنێکی گەورە دژی کۆچبەران لە شیکاگۆ دەست پێدەکات، ئەمەش ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی سەرۆکایەتییەکەی.
چوار سەرچاوه ی ئاگادار به ئەم دەزگایه ڕاگەیاندنەیان ڕاگه یاندووه که بڕیاره ئۆپراسیۆنه که له ڕۆژی سێشه ممه 21ی ڕێبەندان ده ست پێبکات و به درێژایی هه فته که بەردەوام بێت. کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەنیازە لە نێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ بریکار بنێرێت بۆ شیکاگۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە.
"تیمی گواستنەوە"ی ترامپ ووڵامی پرسیارەکانی ڕۆیتەرزیان سەبارەت بەو بابەتە نەدایەوە. بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پلانەکانی ئیدارەی نوێ ڕایگەیاندووە کە کۆچبەران و جێبەجێکردنی گومرگی کارەکانیان لە سەرانسەری ووڵات بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان چڕتر دەکەنەوە.
سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە سەرتاسەری ووڵات ئۆپراسیۆنمان دەبێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نیویۆرک و میامی دەستگیرکردن دەکرێت.
پلانەکانی ترامپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان لە شیکاگۆ
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ زیاتر بڵاویکردەوە، تۆم هۆمان، بەرپرسی داهاتووی سنووری ترامپ، لە شیکاگۆ ڕایگەیاندووە، ئیدارەی نوێ "لە شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆیس دەست پێدەکات".

شیکاگۆ یەکێکە لەو شارانەی کە پاڵپشتی کۆچبەرانی نایاسایی دەکات و ڕادەستی بریکارەکانی کۆچبەری فیدراڵی ناکات.

هەروەها تۆم هۆمان لە ئیدارەی پێشووی ترامپ دا بەڕێوبەری کۆچبەران و جێبەجێکردنی گومرگی بووە. هەڕەشەی لە سەرۆکی شارەوانی شیکاگۆ کرد و ووتی "ئەگەر سەرۆکی شارەوانی شیکاگۆ نەیەوێت هاوکاری بکات، دەتوانێت دەست لەکار بکێشێتەوە". "بەڵام ئەگەر ڕێگری لە کۆچبەرانی نایاسایی بکات و بە ئاگاداری خۆی بشارێتەوە یان داڵدەیان بدات، ئەوا دادگایی دەکرێت".

دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی یەکێک بووە لە گرینگترین شتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ بەڵێنیدا گەورەترین ئۆپراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە ووڵاتەکەدا دەست پێبکات. ناوبراو لەم دوایی یانەدا ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ دوای دەست بەکاربوونی کۆچبەرانی نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پێدەچێت ترامپ بەنیازە دەزگا جۆراوجۆرەکانی حکوومەت کۆبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران. بە پشت بەستن بەو ڕێوشوێنانەی کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دا دەستی پێکردووە، درێژە بەو هەوڵانە دەدات.

ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە