PeyamaKurd - ترامپ : رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو "سەردەمێکی زێڕین" هەنگاو دەنێت
چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە "تروس سۆشیال" گەشبینی خۆی بۆ بەدی هێنانی ئاشتییەکی گشتگیر لە ناوچەکە دەربڕی و ڕایگەیاند؛ "ڕۆژێکی گەورە بۆ ئاشتی جیهانی" لە ڕێگەیە.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد، ئێران و ووڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە بارودۆخی ئێستا بێزارن و خوازیاری گۆڕانکارین.
ڕاشیگەیاند؛ ئەمریكا بە شێوەیەکی کارا بەشدار دەبێت لە ڕێکخستنی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو شتێک بەبەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت.
ترامپ ووتی : "ئەمە دەبێتە هۆی درووست بوونی سەرمایەیەکی گەورە و دەرفەت دەدەنە ئێران تا دەست بە پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە بکاتەوە." ئەمریکاش لە ڕێگەی دابین کردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان و چاودێری کردن، هاوکار دەبێت لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە.
هەروەها بەراوردی دۆخی ئێستای ئەمریکای کرد لەگەڵ ناوچەکە و ڕایگەیاند: "دڵنیام کە ئەمە دەکرێت ببێتە 'سەردەمی زێڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست'، ڕێک وەک ئەو گەشەیەی ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ئەزموونی دەکەین.