PeyamaKurd - ترامپ سەبارەت بە دانووستانەکانی ئێران : ئێمە دڵخۆش نین بەو دۆخە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی کابینەی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە، سەبارەت بە وتوووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی "ئەوان زۆر حەز دەکەن ڕێککەوتنێک بکەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام."
ترامپ سەبارەت بە دانووستان لەگەڵ تاران جەختی کردەوە "ئێمە دڵخۆش نین بەو دۆخە."
ووتیشی "ئەگەرنا ناچار دەبین کۆتایی یان پێ بهێنین، هەموو شتێکیان لەناو چووە، ئەوان لە کاتێکدا دانووستان دەکەن کە هیچیان بە دەستەوە نەماوە. بەڵام دەبێت بزانین چی ڕوودەدات."
ترامپ ووتی :"ڕەنگە پێویست بێت بگەڕێینەوە و کۆتایی یان پێ بهێنین، ڕەنگە ئەوەش نەکەین. لە ئێستادا، وا دیارە ئەوان تەنها دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن، پێم وانییە هیچ بژاردەیەکی تریان هەبێت."