ترامپ سەبارەت بە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی میناب قسەی نوێ دەکات

ترامپ سەبارەت بە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی میناب قسەی نوێ دەکات

PeyamaKurd - ترامپ سەبارەت بە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی میناب قسەی نوێ دەکات

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی دا دەربارەی کارەساتی قوتابخانە ئێرانییەکە ڕایگەیاند، کە هێشتا ڕاپۆرتی ووردی هێرشەکەی پێنەگەیشتووە.

ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی ڕووداوەکەدا ئاسمانی ناوچەکە لێوانلێو بووە لە مووشەک، بۆیە زۆر بەدووری دەزانێت مووشەکی ئەمریکی هۆکار بووبێت.

هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە بیسەلمێنێت هێرشەکە بە چەکی ئەمریکی ئەنجام دراوە.

لەسەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، قوتابخانەی شەجەرە تەیبەی میناب کرایە ئامانج و بەهۆیە 168 قوتابی و مامۆستا کوژران.