PeyamaKurd - ترامپ : لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی شەڕدا کۆماری ئیسلامی بە تەواوی لەناو دەچێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ئاماژەی بە نوێترین خولی هێرشە ئاسمانییەکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر پێگەکانی باشووری ئێران کرد کە بەهۆی پێشێل کردنی ئاگربەست لەلایەن تارانەوە ئەنجام دراون.
ترامپ هۆشداری دا کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەمەلایەنەی شەڕدا، "کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی لەناو دەچێت."
ترامپ بەرەبەیانی یەکشەممە، ٧ی پووشپەڕ، لە پەیامێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "فڕۆکەکانی ئەمریکا بەهۆی پێشێل کردنەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ناوەندەکانی کۆگاکردنی مووشەک، دڕۆن و سایتە ڕادارییە کەنارئاوییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج."
لە درێژەدا نووسیویەتی : "ئەم ئەگەرە بە تەواوی هەیە کە ئەوان هەرگیز وانە وەرنەگرن! ڕەنگە کاتێک بێت کە چیتر نەتوانین لۆژیکی بین و ناچار بین ئەو ئەرکەی بە سەرکەوتنێکی زۆرەوە دەستمان پێکردووە، لە ڕووی سەربازییەوە بە تەواوی کۆتایی پێ بهێنین. ئەگەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوو بدات، کۆماری ئیسلامی چیتر بوونی نامێنێت."