ترامپ : لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتن بەسەر ئێران ڕادەگەێنین

ترامپ : لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتن بەسەر ئێران ڕادەگەێنین

PeyamaKurd - ترامپ : لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتن بەسەر ئێران ڕادەگەێنین
 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئەمریکا لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ئێران دا ڕادەگەێنێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی  (CNN)، ترامپ لە کاتی کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردن دا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ پشتگیری کردن لە سیناتۆر لیندسی گراهام لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور کە ڕۆژی سێشەممە بەشداری هەڵبژاردنی بەرایی دەکات، ئاماژەی بەوە کردووە ئەمریکا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ئێران دا ڕادەگەێنێت.

ترامپ ووتی : "ئێستا ئێمە لە دانووستان داین، ئەوان دەیانەوێت بگەنە ڕێكکەوتنێکی زۆر باش. ئەوان ئامادەن هەموو شتێکمان پێ بدەن، بەڵام ئامادەن هیچ چەکێکی ئەتۆمیمان پێ نەدەن".

هەروەها ووتیشی : "پێم وایە ئێمە لەم جەنگەدا سەردەکەوین، بەڵام سەرکەوتنی ڕاستەقینە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەدی دێت کاتێک سەرکەوتنی تەواوەتی ڕادەگەێنین، ئەوەش سەرکەوتنێکی تەواو دەبێت و زۆر زوو ڕوودەدات، هەروەها نرخی نەوتیش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت"