PeyamaKurd - ترامپ : لە دوو ڕۆژی ڕابردودا گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێران هەبوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ڕاگەێندراوێكدا؛ ڕایگەیاند خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا و ووڵاتی ئێران، لە ماوەی دو ڕۆژی ڕابردودا، گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان هەبوە سەبارەت بە چارەسەرێکی تەواو و گشتگیر بۆ دوژمنایەتییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بە پشت بەستن بە ئاراستە و کەشی ئەم گفتوگۆوە قووڵ و، وورد و بونیادنەرانەیە، کە بە درێژایی هەفتە بەردەوام دەبن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ کردوە کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی ووزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخەن.
كۆتایی هێنان بە جەنگ، بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی کۆبونەوە و وتووێژە بەردەوامەکان. سوپاس بۆ گرینگیدانتان بەم بابەتە!.