ترامپ هەڕەشەی جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی "ئازادی پڵەس" لە دژی ئێران دەکات

ترامپ هەڕەشەی جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی "ئازادی پڵەس" لە دژی ئێران دەکات

PeyamaKurd - ترامپ هەڕەشەی جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی "ئازادی پڵەس" لە دژی ئێران دەکات

 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداری تووندی دایە تاران و ڕایگەیاند ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت بە واژوو کردنی تەواوی ڕێککەوتنەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوا واشینتۆن پەنا بۆ ڕێگەیەکی جیاواز دەبات
ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند : ئەگەر کارەکان بەپێی ڕێککەوتنەکان بەڕێوە نەچن ڕەنگە بگەڕێنەوە بۆ پڕۆژەی ئازادی بەڵام ئەم جارە بە وەشانێکی نوێ کە ناوی ناوە "ئازادی پڵەس" واتە پڕۆژەی ئازادی لەگەڵ چەند شتێکی دیکەدا بەبێ ئەوەی ووردەکاری ئەو "شتە زیادانە" ئاشکرا بکات کە وەک هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ سەر ڕژێمی تاران دەبیندرێت