PeyamaKurd - ترامپ هەڕەشەی وێران کردنی ئێران دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال پەیامێکی زۆر تووندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ هەزار مووشەکی ئەمریکی ئاراستەی ئێران دەکەین و لەوپەڕی ئامادەباشی دان بۆ تەقاندن، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هەزاران مووشەکی دیکەش ئامادە کراون بۆ ئەوەی دەست بەجێ بەکاربهێندرێن ئەگەر حکوومەتی ئێران هەوڵی جێ بەجێ کردنی هەر هەڕەشەیەک بۆ تیرۆرکردنی ئەو بدات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، فەرمانی پێویست بە سوپای ووڵاتەکەی دراوە و هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ئەوەی لە ماوەی یەک ساڵدا، کە قابیلی درێژکردنەوەیە، هەموو ناوچەکانی ئێران بە تەواوەتی خاپوور و وێران بکەن ئەگەر تاران هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت.
ترامپ لە کۆتایی پەیامەکەی دا دەستەواژەی سوپاس بۆ خودای بەکارهێناوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی و توانای هێزە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی.