PeyamaKurd - ترامپ : ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران یەکشەممەیە و دواتر "دەست بەجێ" تەنگەی هورموز دەکرێتەوە.
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کاتی واژووکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران یەکشەممەیە و دواتر "دەست بەجێ" تەنگەی هورموز دەکرێتەوە.
ترامپ هەڕەشەی گەڕانەوەی بۆ کردەی سەربازی کرد لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی ڕێککەوتننامەکە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ئێستا "زۆر باشترە" لە کاتی ئیدارەکانی پێشوو و ڕێککەوتنەکەی بە "دیوارێک" دژی بەدەست هێنانی چەکی ناوەکی لەلایەن تاران ەوە ناو برد.
ترامپ ووتی، "لە ڕاستیدا ئەوان هیچی تر چەکی ئەتۆمییان ناوێت، ناشیان بێت، چ لە ڕێگەی کڕین یان درووست کردن یان هەر ڕێگەیەکی تر." و لە کاتی گونجاودا، کاتێک هەموو شتێک ئارام دەبێتەوە، دەچینە ناو ئێران و تۆزی ئەتۆمی وەردەگرین، کە بە قووڵی لە ژێر شاخەکانی گرانیتە تەپیوە سەختەکان نێژراوە، بەهۆی فڕۆکە جوانە بۆمبییەکانی بی-2 و فڕۆکەوانە بەتواناکانمان."
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە "ناچالاک دەکەین و لەناوی دەبەین، جا چ لە ئێران بێت، یان لە ئەمریکا."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، "بەهیوای ئەوەی ئەم پرۆسەیە هەمووی بە خێرایی و بە ئاسانی و بە بێ کێشە بەڕێوە بچێت. ئەگەر نا، ئێمە دوایین بەدیلمان هەیە، کە هیوادارین هەرگیز جارێکی تر بەکارنەهێندرێتەوە!"